عەلی رەزا فەغانی سزا نەدراوە. فۆتۆ: X
زانیارییەکان لە 964 بزانە
سۆراغ: ئایا ناوبژیوانی یارییه‌كه‌ی عێراق و ئوردن دوورخراوه‌ته‌وه؟
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی هەواڵ لە سۆشیال میدیادا بڵاوكرایه‌وه، فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی بڕیاری دوورخستنه‌وه‌ی ناوبژیوانی ئێرانی – ئوستڕالی عه‌لی ره‌زا فه‌غانیی داوه لە یارییەكانی جامی ئاسیا، بۆ ئه‌مه‌ش بڕیاری فه‌رمی راده‌گه‌یه‌نێت.
به‌ڵام به پێی به‌دواداچوونه‌كانی 964 ئەو هەواڵه ساخته‌یه و هیچ راستییەکی نییە، کە فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی تۆپی پێی (فیفا) بڕیاری را‌گرتن و دەرکردنی ناوبژیوان عەلی رەزا فەغانی دەربکات.
تا ئێستاش فیدراسیۆنەکە هەواڵێكی له‌م جۆره‌ی له سایت و په‌یجه فه‌رمییه‌كانی بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها هیچ میدیایه‌كی فه‌رمییش هه‌واڵی له‌م شێوه‌ی بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.
له یاریی عێراق و ئوردن عه‌لی ره‌زا فه‌غانی، یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ئه‌یمه‌ن حوسێنی به كارتی سوور كرده ده‌ره‌وه، دوای ئه‌وه‌ی گۆڵی تۆمار كرد و زیاده‌ڕۆیی له ئاهه‌نگگێڕان و كوشتنی كات به‌سه‌ربرد، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی زۆری لێكه‌وته‌وه، به تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی عێراق یارییه‌كه‌ی دۆڕاند.
به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا فیفا و فیدراسیۆنی ئاسیاش هیچ بڕیارێكی دوورخستنه‌وه‌ی ناوبژیوانه‌كه‌یان نه‌داوه، ته‌نانه‌ت فیدراسیۆنی ئاسیا پشتگیریی خۆی بۆ ناوبژیوانه‌كه ده‌ربڕی و رایانگه‌یاند، ئه‌وان ده‌ست له كاروباری ناوبژیوانان و بڕیاره‌كانیان وه‌رناده‌ن.