وەزیری دارایی ئیسرائیل: نابێت هاوکاری بنێردرێتە غەزە

+964

ژووری هەواڵ

ئاژانسی رۆیته‌رز ده‌ڵێت، ئێران لە ئەمریکا دەترسێت، بۆیە فشار دەخاتە سەر گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە خۆی، بۆ ئەوەی هێرش نەکەنە سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا.

لە رێگەی لیژنەی ئاشتیەوە، سەرۆکی کۆلۆمبیا پێشنیاری نێوەندگیری بۆ ئیسرائیل و حەماس دەکات، سەبارەت بە گۆڕینه‌وه‌ی دیلەکان.

ناتانیاهۆ داوای وه‌ستانی كاره‌كانی رێکخرای ئەونروا دەکات، بەرپرسانی ئیسرائیلیش دەڵێن: دۆزینەوەی شوێنگرەوە ئەستەمە.

بە کۆی دەنگی 422 پەرلەمانتار لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، بڕیاردرا حەماس و لایەنگرانی بۆیان نییە بچنە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا، یان داوای پەنابەری بکەن.

واشنتۆن رایگه‌یاند، مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق لە پشت هێرشەكه‌ی سه‌ر بنكه‌ سەربازییەکەی ئوردن بوو.

وەزیری دارایی ئیسرائیل دەڵێت: رێگەدان بە چوونە ژوورەوەی هاوکارییەکان بۆ غەزە پێچەوانەی جەنگە، ئەم دۆخە بەمزووانە دەگۆڕێت.