زانکۆی پۆلۆتەکنیکی سلێمانی. وێنە :964
لەبەر نەبوونی وەرگێڕ
شەش نابیست لە سلێمانی مافی خوێندنیان پێنەدرا
964+
دیلان محەمەد جەزا
شەش قوتابی دەرچوی پۆلی 12 کە نابیستن، ناویان لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی هاتووەتوە، بە وتەی سەرۆکی رێکخراوێکی نابیستانیش، بۆ یەکەمجارە نابیست بگاتە ئاستێکی خوێندنی ئاوا بەرز، بەڵام رێگەیان پێنادرێت ئەمساڵ دەوام بکەن.
خوێندکارەکان لەلایەن زانکۆکەیانەوە پێیانوتراوە، لەبەر ئەوەی وەرگێڕیان لەگەڵدا نییە نابێت دەوام بکەن.
بەهار مەحمود، سەرۆکی رێکخراوی ئاماژە بە 964ـی وت، قوتابییەکان لە ساڵی رابردوودا پۆلی 12ـیان تەواو کردووە و ئەمە یەکەمجارە قوتابی نابیست لە زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان وەربگیرێن، بەڵام هەریەکەیان ناویان لە زانکۆیەک هاتبووەوە.
باسی لەوەکرد، بە هەوڵی سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان، خوێندنی هەر شەشیان گواستراوەتەوە بۆ زانکۆی پۆلیتەکنیکی، بەڵام پێیان وتراوە بڕۆن ساڵێکی دیکە وەرنەوە.
“هەوڵەکان بەردەوامن بۆ ئەوەی ئەمساڵی خوێندنیان نەفەوتێت”، بەهار مەحمود وای وت.
بەگوێرەی ئەو ئامارەی کە 964 لە رێکخراوی نابیستانی وەرگرتووە، تا ئێستا سێ نابیست هەیە لەسەر ئاستی کوردستاندا بڕوانامەی دبلۆمیان لە کۆمپیوتەردا هەیە.
پێداچوونەوە: هاوبەش