"پەیام بۆ گرووپەکانی سەر بە ئێران"

پێنتاگۆن بۆ حزبوڵای عێراق: كرداره‌كان ده‌نگیان له‌ وشه‌كان به‌رزتره‌

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

لیو پاتریک رایدەر، سکرتێری رۆژنامەوانیی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا “پێنتاگۆن”، لە وەڵامی بڕیاری راگرتنی هێرشه‌كانی حزبوڵای عێراق رایگه‌یاند، كرداره‌كان ده‌نگیان له‌ وشه‌كان به‌رزتره‌، هۆشداریشی دا له‌وه‌ی كوشتنی سه‌ربازانی ئه‌مریكی باجی قورسی ده‌بێت.

كه‌تیبه‌كانی حزبوڵای عێراق شه‌وی رابردوو رایانگه‌یاند، هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان راده‌گرن، له‌ پێناو ئه‌وه‌ی “حكومه‌تی عێراق شه‌رمه‌زار نه‌بێت”.

ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ ئێستا حكومه‌تی عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانانی له‌ دانوستاندایه‌ بۆ دانانی كاتێكی دیاریكراو بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له‌ عێراقدا.
پاتریك رایدەر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وتی: سەبارەت بەو بەیاننامەیەی کە دەرچووە، پێم وانییە پێویست بکات روونتر بین لە بانگەوازەکەماندا بۆ گرووپەکانی سەر بە ئێران بۆ راگرتنی هێرشەکانیان”.

یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو هێرشكرایه‌ سه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی ئه‌مریكا له‌ سنووری نێوان ئوردن و سوریا، كه‌ به‌ “تاوه‌ر 22” ناسراوه‌، له‌ ئه‌نجامدا سێ سه‌ربازی ئه‌مریكی كوژران و زیاتر له‌ 30ی دیكه‌ بریندار بوون.

جۆو بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا دوێنێ له‌ كاتی ده‌ستپێكردنی گه‌شتێكی بۆ فلۆریدا، به‌ رۆژنامه‌وانانی وت، بڕیارمان داوه‌ به‌ چ شێوازێك تۆڵه‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر سه‌ربازانیان له‌ ئوردن بكه‌نه‌وه‌، به‌ڵام ورده‌كاری باس نه‌كرد.

بایدن: بڕیارمان دا چۆن تۆڵه‌ی هێرشه‌كه‌ی ئوردن بكه‌ی...

بایدن: بڕیارمان دا چۆن تۆڵه‌ی هێرشه‌كه‌ی ئوردن بكه‌ینه‌وه‌