مانگی داهاتوو ڤیزای هەرێمی کوردستان دەبێت بە ئەلیکترۆنی

میدیازان – هاوبەش ئەبوبەکر – دیسکی سلێمانی

سایتی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان

مانگی داهاتوو ڤیزای هەرێمی کوردستان دەبێت بە ئەلیکترۆنی و جێگه‌ی ڤیزای کاغه‌ز دەگرێته‌وه.

حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پرۆژەیەکیان بەناوی ستراتیژی وەرچەرخانی دیجیتاڵی هەیە و ساڵی 2025 تەواوی دەکەن، لە رێگەیەوە “زۆر باشتر و خێراتر و کاراتر” خزمەتگوزارییەکان پێشکەشی هاووڵاتییان دەکرێت.

ئەمڕۆ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە وتارێکدا رایگەیاند “پڕۆژەیەکی دیکەمان لە بواری دیجیتاڵی، کە بڕیارە لە مانگی داهاتوودا بخرێتەکار، سیتسەمی ( ڤیزای ئەلیکترۆنی E-visa) یە کە کارئاسانییەکی باش دەکات بۆ گەشتیياران و هاتنی خەڵکی بیانی بۆ هەرێمی کوردستان.”

وەک بەشێک لە پرۆژەی ستراتیجی وەرچەرخانی دیجیتاڵی، لە مانگی ئابی ئەمساڵ، حکومەتی هەرێمی کوردستان سیستەمی دیجیتاڵی مۆڵەتی شوفێری کارا کرا.