ئاکام هاشم لە مەشقەکانی هەڵبژاردەی عێراق. فۆتۆ: ئەکاونتی یاریزانەکە
عێراق و ئوردن
ئاکام هاشم بۆ 964: بۆ یاریی ئەمڕۆ ئامادەین
+964
هێژا خەسرەو
ئەمڕۆ کاتژمێر 2:30 دوای نیوەڕۆ، هەڵبژاردەی عێراق بەرامبەر هەڵبژاردەی ئوردن یاریی دەکات لە قۆناغی 16ـی جامی ئاسیا.
بۆ ئەم یارییە تەواوی یاریزانانی هەڵبژاردەی عێراق ئامادەن و چاوەڕوان دەکرێت شێرەکانی رافیدەین بە هەمان پێکهاتەی قۆناغی کۆمەڵەکان یاریی بکهن.
ئاکام هاشم یاریزانی کوردی هەڵبژاردەی عێراق و یانەی هەولێر لە لێدوانێکیدا بە 964ـی راگەیاند: رۆژانە بە باشی مەشقەکانمان ئەنجامداوه و لێکتێگەیشتنی زۆر باش لە نێوان یاریزاناندا هەیە، متمانەمان بەخۆمان هەیە سەرکەوتن بەدەستبهێنین و ئەم قۆناخە تێپەڕینین.
لە سێ یاری رابردوودا خیسۆس کاساس پشتی بە ئاکام هاشم نەبەستووە، کە پێش یارییەکانی پاڵەوانیەتییەکە لە شوێنی ئەمجەد عەتوان بانگهێشتکرا.
ئاكام هاشم له هێڵی بهرگریدا یاریی دهكات و چاوهڕێدهكرا له یاریی رابردوو بهشدار بێت، بهڵام هێشتا دهرفهتی یاریكردنی پێنهدراوه، كه یهكهمجاره بانگهێشتی ههڵبژاردهی عێراق كراوه.