بەرهەمی ئەو نەمامانەی بۆ کەنەدا و تورکیا نێردراون _ وێنە: بۆ 964 نێردراون
لە چوارقوڕنەوە
نەمامی هەنجیر و ترێی کوردی چوو بۆ تورکیا و کەنەدا
964+
ئەحمەد مستەفا
خاوەن نەمامگەیەک لە چوارقوڕنە، نەمامی هەنجیر و ترێی بۆ ژمارەیەک جوتیاری کەنەدی و تورکی نارد، تا بزانرێ کەشوهەوا و پێکهاتەی خاکی ئەو ناوچە کشتوکاڵییانە تا چەند بۆ بەرهەمێنانی ئەو نەمامانە گونجاون.
جوتیارەکە ناوی بڕیار سابیرە و دەرچووی کشتوکاڵە، بەڵام دانەمەزراوە، خۆبەخۆ لە باخێکی بچوکەوە نەمام چاندنی دەستیپێکردووە و ئێستا دەیەوێت، هەماهەنگی کشتوکاڵی و هێنان و بردنی نەمام لەگەڵ وڵاتان بکات و زۆرینەی نەمامەکان تاقی بکاتەوە، یان بەرهەمی گیراوەی کوردی بۆ وڵاتان بنێرێ.
نەمامگەی سەرچنار ساڵانە زیاتر لە ملیۆنێک نەمام بەرهەمدەهێنێت
بڕیار سابیر بە 964ی وت، لە رێگای کۆمپانیایەکی گەیاندن، چەند رۆژێکە بۆ تاقیکردنەوە نۆ نەمامی هەنجیر، 12 نەمامی ترێم بۆ کەنەدا ناردووە، لەگەڵ یەک جۆری ترێ بۆ تورکیا، کە ئەمانە هەمووی لە ناو باخەکەمدا بەرهەمم هێناوە، چاوەڕێ دەکەین تا چ رادەیەک بەرهەمی دەبێت.
بە وتەی ئەو جوتیارە بێت، لە جەزائیریشەوە هەنجیری هێناوە بۆ چوارقوڕنە و لە باخەکەی خۆی چاندوویانە، بەڵام تا ئێستا نازانن بۆ ئێرە دەگونجێ یان نا، وتی، “هەتاوەکو بەری لێ نەبینین نایفرۆشین”.