راهاتوون

لە پشدەر دەنگى درۆن و فڕۆکە هەواڵ نییە

وریا فەتاح

قایمقامى قەزاى پشدەر روونکردنەوە لە بارەى دەنگى فڕۆکە و درۆنەکانى شەوى رابردووى ئاسمانى پشدەر دەدات و دەڵێت: تەنیا دەنگ بووە و لە هیچ هێرشێک ئاگادار نەکراوینەتەوە.

هەرچەندە دەنگى درۆن و فڕۆکەى جەنگى نامۆنین بە ئاسمانى قەزاى پشدەر، بەڵام وەک ئەوەى 964 لە رێگەى دانیشتووانى ئەوێوە پێى گەیشتووە، شەوى رابردوو دەنگى فڕۆکە بە شێوەیەکى بەردەوام بیستراوە و فڕۆکەکەش نزمتر بووە بەراورد بە شەوانى دیکە.

964 سۆراغى ئەو بابەتەى کرد و لەگەڵ بەکر باییز، قایمقامى پشدەر قسەى کرد، ئەو بە 964ى وت،”دەنگى درۆن و فڕۆکە نامۆنین بە خەڵکى پشدەر، بەردەوام ئاسمانى پشدەر دەنگى فڕۆکەى لێ دەبیسترێت و خەڵکەکە راهاتووە و ئاسایى بووەتەوە”.

“تائێستا پەیوەندیمان پێوەنەکراوە و لەلایەن هێزە ئەمنییەکانیشەوە ئاگادار نەکراوینەتەوە، کە شەوى رابردوو، بۆردومانى لە سنوورى پشدەر هەبووبێت، بۆیە پێدەچێت هەر دەنگ بووبێت”.