لۆید ئۆستن وەزیری بەرگریی ئەمریکا. فۆتۆ: ئاژانسەکان
هەڕەشە لە گرووپەکانی سەر بە ئێران دەکات
وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا: هه‌نگاوی پێویست له كاتی گونجاو ده‌گرینه‌به‌ر
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
لۆید ئۆستن وەزیری بەرگریی ئەمریکا دووپاتیکردەوە، ئەمریکا وه‌ڵامی بۆ ئه‌و هێرشه‌ی كراوه‌ته سه‌ر هێزه‌كانیان ده‌بێت و پشتگوێی ناخات.
ئۆستن ئه‌مشه‌و له لێدوانه‌كانیدا وتی، “هێزەکانی سەر بە ئێران بەرپرسن لە هێرشە بەردەوامەکان بۆ سەر هێزه‌كانی ئه‌مریكا”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، “هه‌نگاوی پێویست بۆ پاراستنی ئه‌مریکا و هێزه‌کانمان له کاتی خۆی و گونجاو‌دا ده‌نێین”.
ئه‌م ئێواره‌یه راگه‌یاندرا، له ئه‌نجامی هێرشێكدا بۆ سه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌مریكا له ناوچه‌ی خه‌ربه‌ت عه‌دنان له سنووری ئوردن و سوریا، به فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان، سێ سه‌ربازی ئه‌مریكی كوژراون و 25ی دیكه‌ش بریندار بوون.
گرووپی مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی له عێراق به‌رپرسیاریه‌تیی خۆی له هێرشه‌كه راگه‌یاندووه و ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، دوێنێ هێرشه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه.