لەماوەی مانگێدا

ئەمریکا 130 بارهەڵگری کەرەستەی سەربازی گواستووەتەوە رۆژئاوای کوردستان

964+

فەهمی نەبی

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاندووە، لەماوەی ئەم مانگەدا هێزەکانی ئەمریکا لەرێگەی هەرێمی کوردستانەوە 130 بارهەڵگریان گواستووەتەوە بۆ رۆژئاوای کوردستان.

ئەمڕۆ شەممە روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئەوەی راگەیاندووە، ئەو بارهەڵگر و کەرەستە سەربازیانە بەچوار بەش لەکاتی جیاواز رەوانەی ناوچەکانی حەسەکە و دێرەزور کراون لە باکوری خۆرهەڵاتی سوریا.

بەگوێرەی زانیاریەکانی روانگەی سوری لە رۆژانی 3، 16، 17، 22ی ئەم مانگە بە چوار کاروان کەرەستەی سەبازی گواستراونەتەوە رۆژئاوای کوردستان، هاوکات هەر لەم مانگە 10 بارهەڵگری کەرەستەی سەبازی بە فڕۆکە گەیەنراونەتە حەسەکە و دێرەزور.

ئەم جوڵە سەربازیانە لە کاتێکدایە، رۆژانە هێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و موشەک بۆسەر بنکە سەربازیەکانی ئەمریکا لە رۆژئاوای کوردستان تۆمارکراوە.

دوو کاروانی سەربازی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراقەوە ...

دوو کاروانی سەربازی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراقەوە گواسترانەوە رۆژئاوای کوردستان