دیمەنێک لە ماڵی پێشڕەو دزەیی کە بە موشەکی ئێرانی وێران کرا
به‌هۆی هێرشه‌كه‌ی هه‌ولێر
عێراق به فه‌رمی “سكاڵا”ی له‌سه‌ر ئێران تۆمار كرد
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
وەزارەتی دەرەوەی عێراق “سکاڵا”یەکی ئاراستەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە و بە گوێرەی کۆپییەکی ئەو سکاڵایەی، كه 964 بینویه‌تی، بۆردومانی ئێرانی بۆ سەر هەولێر لە 15ی ئەم مانگەدا ئیدانە دەکات.
بەغدا لە “سکاڵا”کەدا کە فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوە و جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشکەشی کردووە و رێكه‌وتی 16ی ئه‌م مانگه‌ی به‌سه‌ره‌وه‌یه، واتە رۆژێک دوای هێرشه‌كه‌ی ئێرانه بۆ سه‌ر هه‌ولێر، رایگەیاندووە، ئەو تۆمه‌ت و بیانووانه‌ی ئێران بۆ پاساودان به هێرشكردنه سه‌ر هه‌ولێر، “ساختەن”، جەختیش لەوە دەکاتەوە کە بە “پێشێلکردنی ئاشکرای سەروەری و یەکپارچەیی خاک و ئاسایشی گەلی عێراق” دادەنرێت.
ئاماژە بەوەش کراوە، “ئەو دەستدرێژییە پێشێلكردنی بنەماکانی دراوسێیەتی باشه و ئاسایشی تەواوی ناوچەکە ناسەقامگیر دەکات.
له سكاڵاكه‌دا هاتووه، عێراق مافی خۆیەتی داوای “مافی یاسایی و ئەخلاقی لە ئەنجامی ئەو هێرشانەدا بکات بەپێی یاسا و یاسا نێودەوڵەتییەکان”، داوای لە ئەنجومەنی ئاسایش کردووه داوا لە ئێران بکات “واز لەو جۆرە هێرشانە بهێنێت و رەچاوی دراوسێیەتی باش بکات و رێز لە سه‌روه‌ری و دراوسێیەتی عێراق بگرێت”
نووسراوی سکاڵاکە لەلایەن بەرپرسی کاروباری هەمیشەیی عێراق بە وەکالەت، عەباس کازم عوبەید پێشکەشی نەتەوە یەکگرتووەکان کراوە، کە داوای کردووە نامەکە بەسەر ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش‌دا دابەش بکرێت و وەک بەڵگەنامەی ئەنجومەن دەربکرێت.
لە 15ی ئه‌م مانگه‌دا سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند بە مووشەکی بالیستیک چه‌ند ئامانجێكی له هه‌ولێر پێكاوه، كه گوایه بنكه‌ی سیخوڕیكردن بوون بۆ ئیسرایل و لایه‌نه دژ به ئێرانه‌كان، له كاتێكدا هێرشه‌كان چه‌ند شوێنێكی مه‌ده‌نی كرده ئامانج، به تایبه‌تی ماڵی بازرگانی ناسراوی كوردستان پێشڕه‌و دزه‌یی، كه خۆی و كچه‌كه یه‌ك ساڵانه‌كه‌ی و میوانێكی و كارگوزارێكی ماڵه‌كه‌ی گیانیان له ده‌ست دا و 16 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
هه‌روه‌ها هێرشه‌كه باره‌گای هێزێكی ئاسایشی كوردستانیشی كرده ئامانج.