22 خاوەنکارى ژن بەشدارن
لە ناحیەى شۆڕش یەکەمینجارە فێستیڤاڵى بازاڕ سازى بەروبوومى خۆماڵى بەڕێوە دەچێت
هۆگرعەدنان-چەمچەماڵ
یەکەمجارە فێستیڤاڵى بازاڕسازى بەروبوومى خۆماڵى لە ناحیەى شۆڕشى قەزاى چەمچەماڵ بەڕێوە دەچێت، کە تێیدا 22 خاوەنکارى ژن بەشدارى تێدا دەکەن.
ئەمڕۆ دووەم رۆژى فێستیڤاڵەکەیە و تێیدا 22 خاوەنکارى ژن و 15 خاوەنکارى پیاو بەشداریان تێدا کردووە و لەژێر چاودێرى بەڕێوەبەرى ناحیەى شۆڕش، بەڕێوە دەچێت.
لە زۆربەى شارەکانى هەرێمى کوردستان و چەند شارێکى رۆژهەڵاتى کوردستانەوە، فرۆشیاران روویان لە فێستیڤاڵەکە کردووە.
هاوار شێخ وەهاب، بەڕێوبەری فێستیڤاڵەکە بە 964ـى وت،” خۆشحاڵین کە یەکەمجارە وەک رێکخراوى رێژنەى میدیا، ئەم فێستیڤاڵە بە هاوکارى لایەنى ئیدارى ناحیەى شۆڕش بەڕێوە دەبەین”.
رۆژانە لە کاتژمێر 10:00ـى بەیانى تا کاتژمێر 5:00ـى ئێوارە، فێستیڤاڵەکە بەڕووى میواناندا کراوەیە.
پێداچوونەوە- وریا فەتاح