بە نەهاتوو هەژمار دەکرێن

پەروەردەی کەلار هۆشداری دەداتە 30 مامۆستا

964+

ژووری هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کەلار بە نوسراوێکی فەرمی 30 مامۆستای سنورەکە ئاگادار دەکاتەوە کە بایکۆت بشکێنن، ئەگەرنا ئەو رۆژانەیان بە نەهاتوو بۆ هەژماردەکرێت کە نەگەڕاونەتەوە هۆڵەکانی خوێندن.

بەگوێرەی نوسراوێک کە واژووی عەدالەت لەتیف، بەڕێوەبەری پەروەردەی کەلاری بەسەرەوەیە، لە رێکەوتی 17.1.2024ـەوە تاوەکو رێکەوتی دەستبەکاربوون، بە نەهاتوو بۆ 30 مامۆستا هەژمار دەکرێت.

فەرمانەکەی پەروەردەی کەلار پشتئەستورە بە مادەکانی یەکەم، دووەم و 12یەم لە یاسای فەرمانبەرانی دەوڵەت ژمارە 14ـی ساڵی 1991.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی کە 964 لە سەرچاوەیەکی تایبەت دەستیکەوتووە، مامۆستاکان دامەزراوی 20 قوتابخانەی سنوری قەزای کەلارن و زۆربەیان لە قوتابخانەی شەهیدانی کوڵەجۆ وانە دەڵێنەوە، بەڵام بەهۆی بایکۆتکردن نەگەڕاونەتەوە دەوام.

هەوڵەکانی 964 بۆ پەیوەندیکردن بە عەدالەت لەتیف، بەڕێوەبەری پەروەردەی کەلار، بێسوود بوون.

لە کەلاریش بایکۆت بەردەوامە و مامۆستایان دەڵێن لە ژێر ...

لە کەلاریش بایکۆت بەردەوامە و مامۆستایان دەڵێن لە ژێر فشارداین