پاککراونەتەوە لە مین

لە سنووری چوارتا پێنج پارچە زەوی رادەستی خاوەنەکانیان کرانەوە

ژوولی عەدنان

پێنج پارچەزەوی پاککراوە لە مین رادەستی کۆمەڵێک جووتیاری شارۆچکەی چوارتاکرا، دوای ساڵانێک چاوەڕوانی ئێستا بە دڵنیایی دەتواننن زەوییەکانیان بچێنن.

لە راگەیاندراوێک بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی سلێمانی هاتووە کە ” پێنج پارچە زەوی کە پێشتر کێڵگەی مین بوون بە ناوەکانی: بابەشەمس ، جێ مەکینەکە  A، شیوی لالۆمەڕی ، زەوی سەلیم پەلی کەوەڵ و کونەگورگن .

لە راگەیاندراوەکەی دەزگای گشتی کاروباری مین باس لەوەکراوە کە زەوییەکان هی دوو گوندی کۆزی و ولیاوا لە شارەدێی زەلانی سەر بە شارۆچکەی چوارتان.

” رووبەری زەوییە پاککراوەکانیش 149 هەزار و 834 مەتر دووجایە و لەلایەن تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی گستی کاروباری مینی سلێمانی و رێکخراوی کۆمەڵەی ئامۆژگاری مین MAG پاککراونەتەوە” راگەیاندراوەکەی دەزگای گستی مینی سلیمانی وادەڵێت.