سێ به‌نداو له‌ قه‌ڵادزێ دروستده‌كرێن

وەبەرھێنانى راپه‌ڕین نزیكه‌ى 20 پڕۆژه‌ى بۆ سنوره‌كه‌ی راگه‌یاند

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

وه‌به‌رهێنانى ئیداره‌ى راپه‌ڕین ژماره‌یه‌ك هه‌لى وه‌به‌رهێنانى راگه‌یاند كه‌ ته‌واوى سنووره‌كه‌ى ده‌گرێته‌وه‌، له‌وانه‌ش دروستكردنى سێ به‌نداو له‌ قه‌ڵادزێ.

ئه‌و پڕۆژانه‌ى وه‌به‌رهێنانى راپه‌ڕین به‌ پاڵپشتى رێبه‌رى وه‌به‌رهێنانى ساڵى 2024ـى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان بۆ ده‌رفه‌ته‌ زێڕینه‌كانى وه‌به‌رهێنان، رایگه‌یاندوون.

به‌پێی نووسراوێكى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى گشتیى وه‌به‌رهێنانى راپه‌ڕین، چوار له‌و پڕۆژانه‌ى رایانگه‌یاندووه‌ بۆ ته‌واوى سنوورى ئیداره‌كه‌یه‌ و بریتین له‌ سێكته‌ره‌كانى پیشه‌سازى، كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵدارى و گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن.

پێنج له‌و پڕۆژانه‌ بۆ رانیه‌یه‌، كه‌ بریتین له‌ كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵدارى، گه‌شتیارى، پیشه‌سازى و دوو له‌ پڕۆژه‌كانیش كه‌ ته‌ندروستى و گه‌شتیارین، بۆ سنوورى حاجیاوا و دوو پڕۆژه‌ى پیشه‌سازیش بۆ سنوورى چوارقوڕنه‌ پێشنیاركراوه‌.

له‌ قه‌ڵادزێش كه‌ ناوه‌ندى قه‌زاى پشده‌ره‌، شه‌ش پڕۆژه‌ى وه‌به‌رهێنانى بۆ ده‌ستنیشان كراون، كه‌ جگه‌ له‌ دروستكردنى سێ به‌نداو به‌ ناوه‌كانى ده‌ڵگه‌، قه‌ڵادزێ و به‌ڵك، چوار پڕۆژه‌كه‌ى دیكه‌ى له‌ سێكته‌ره‌كانى پیشه‌سازى، گه‌شتیاری و كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵدارین.

وه‌به‌رهێنانى راپه‌ڕین داواى له‌ وه‌به‌رهێنه‌ران كردووه‌، ئەگه‌ر ئاره‌زوومه‌ندى جێبه‌جێكردنى ئه‌م پڕۆژانه‌ن، سه‌ردانیان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى زانیاری زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م پڕۆژانه‌ وه‌ربگرن.

به‌مزووانه‌

به‌مزووانه‌ "رێبه‌رى وه‌به‌رهێنان" له‌ هه‌رێمی كوردستان راده‌گه‌یه‌ندرێت