لە سێ پارێزگای هەرێم

نزیکەی 10 هەزار کەس لە لێخۆشبوونی 15%ـی ئاو سوودمەند بوون

964+

پێشەوا محەمەد

بە پێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێم، لە ماوەی لێخۆشبوونی 15%ـی قەرزی کرێی ئاو نزیکەی 10 هەزار هاوبەش لە هەرێم لێی سوودمەند بوون.

ئامارەکە دەریدەخات، لە پارێزگای هەولێر سێ هەزار و 397 هاوبەش و لە سلێمانی چوار هەزار و 625 هاوبەش و لە دهۆکیش هەزار و 767 هاوبەش لێی سوودمەند بوون.

کۆی پارەی داشکێندراوی هەرسێ پارێزگاکە بریتی بووە لە 260 ملیۆن و 650 هەزار و 824 دینار.

ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئاو و ئاوەڕۆی هەرێم بە 964ـی راگەیاند، ئەو لێخۆشبوونە بۆ هاوڵاتیان و حکومەتیش سوودی هەبوو، هەم هاوڵاتی بڕێک کەمتر پارەی دەدا و بۆ حکومەتیش داهاتێکی بۆ دەگەڕایەوە.

لێخۆشبوونەکە لە 10.12.2023 راگەیەندرا و تا 10.3.2024 بەردەوام دەبێت.

“هێشتا هیچ بڕیارێک نییە بۆ درێژکردنەوەی، کاتیش ماوە و نازاندرێت ئاخۆ درێژ دەکرێتەوە یان ماوەی لێخۆشبوونەکە کۆتایی پێدەهێندرێت”، ئەوەش قسەی ئاری ئەحمەدە.

لە هەریەکە لە پارێزگای هەڵەبجە، ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕین هیچ هاوبەشێک لێی سوودمەند نەبووە، چونکە وەرگرتنی پارەی ئاو بەهۆی کێشەوە زیاتر لە دوو مانگە وەستاوە.

10 پڕۆژەی ئاو و ئاوەڕۆ لە کۆیە جێبەجێ دەکرێن

10 پڕۆژەی ئاو و ئاوەڕۆ لە کۆیە جێبەجێ دەکرێن