کارکردن لە یەکێک لە پڕۆژەکانی ئاو لە کۆیە - وێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاو و ئاوەڕۆ
10 پڕۆژەی ئاو و ئاوەڕۆ لە کۆیە جێبەجێ دەکرێن
964+
پێشەوا محەمەد
لە کۆی 17 پڕۆژەی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی کۆیە 10یان پەسەند کراون و لەسەر بوودجەی 17%ـی داهاتی بەڕێوەبەرایەتییەکە و وەبەرهێنانی تایبەت جێبەجێ دەکرێن.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێم ئەمڕۆ چوارشەممە 11.10.2023 بڵاویکردووەتەوە، پڕۆژەکان لە بواری راكێشانی تۆڕی نوێی ئاوەڕۆ و چاكسازی لە تۆڕەكانی ئاوەڕۆ و پێویستییەكانی خاوێنكردنەوەی ئاوی خواردنەوە پێکهاتوون.
ئاماژە بەوەش دراوە، بۆری و هاوپێچەكانی بۆ گەنجینە و پڕۆژەكانی ئاو و پەمپ و ماتۆڕ و هاوپێچەكانی بۆ پڕۆژەكانی پاڵاوتنی ئاو و بیرەكان دابین کراون لەگەڵ چاكسازیكردن لە ئامێر و مۆلیدەكان و سیستەمی سكادای پڕۆژەكانی ئاو.
جگە لەوانەش، بە پێی راگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی ئاو و ئاوەڕۆی کۆیە، كەرەستە و كەلوپەلی كارەبایی بۆ كۆنتڕۆڵ و پێكهاتەكانی بۆ بەشی كارەبای پڕۆژەكانی ئاو لەگەڵ بیرەكان دەستەبەر کراون.
له كۆیه 18 هه‌زار و 106 هاوبه‌شی ئاو هه‌یه، به تایبه‌تیش ئه‌وانه‌ى به فه‌رمی پێوه‌رى ئاویان به‌ستووه، جگه له دوو پڕۆژه‌كه‌ى ته‌قته‌ق و بۆگد، قه‌زاى كۆیه پشت به سه‌رچاوه‌ى چه‌ند بیرێكیش ده‌به‌ستێت، كه له چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی ئه‌و قه‌زایه‌وە لێدراو‌ن.