دوو رۆژە دایکی لە نەخۆشخانەیە

سەڵاحەدین دەمیرتاش بە فڕۆکە بردراوەتەوە ئامەد

964+
ئەحمەد مستەفا

دوو رۆژە دایکی سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووتری هەدەپە “پارتی دەم-ی ئێستا”، لە نەخۆشخانەیە، ئەمشەو بە فرۆكە دەمیرتاش لە زیندانی ئێدیرنەوە بۆ ئامەد گواسترایەوە.

نەخۆشخانەکە رەزامەندی دابوو بەوەی، سەڵاحەدین دەمیرتاش لە ئامەد سەردانی سەعدییە دەمیرتاش – ی دایکی بکات، کە دوو رۆژە بەهۆی خراپتربوونی دۆخی تەندروستییەوە رەوانەی نەخۆشخانەکە کراوە.

پارتی دەم لە پێگەی ئێکس لە بڵاوکراوەیەکدا دەڵێ، “دایکی سەڵاحەدین دەمیرتاش، سەعدییە دەمیرتاش بەهۆی نەخۆشییەوە لە نەخۆشخانەی ئامەد لەژێر چاودێریدایە، هەڤاڵمان سەڵاحەدین دەمیرتاش لەسەر داوای دایکی برایە ئامەد و سەردانی دایکی کرد، نزاکانمان لای دایکمان سەعدییە، تەنیا ئاواتی ئێمە ئەوەیە کە بە زووترین کات چاک ببێتەوە”.

تاهیر دەمیرتاش باوکی دەمیرتاش، لە 31.12.2023 کۆچی دوایکرد، ئەوکات پارێزەرەکەی دەمیرتاش مەحسونی کەرەمان رایگەیاند،”بڕیاری داوە بەشداری پرسەکە نەکات”، دەمیرتاش پارێزەرەکانی ئاگادار کردبووەوە، “کە بەشداری ناکات و دەیەوێت لە ژووری زیندانەکەیدا خەمبار بێت و لەو بارەوە هیچ داواکارییەکی نییە”.

سەڵاحەدین دەمیرتاش داوای ئازادبوون دەکات

سەڵاحەدین دەمیرتاش داوای ئازادبوون دەکات