ئەمشەو ریال مەدرید و ئینتەرمیلان لە ماڵی خۆیان یاریی ناکەن
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا – هه‌ولێر
ئه‌مڕۆ له خوله‌كانی ئیسپانیا و ئیتالیا، یانه‌كانی ریال مه‌درید و ئینته‌رمیلان له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیاندا یاریی ده‌كه‌ن، ئه‌ركیشیان ئاسان نییه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 7ـی كانوونی دووه‌م، گه‌ڕی 16ـی لالیگای ئیسپانیا ده‌ستپێده‌كات.
یانه‌ی ریال مه‌درید له یارییه‌كی به‌هێز و له ئه‌ركێكی قورس‌دا، له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیدا به‌رامبه‌ر یانه‌ی ڤیاڕیال یاریی ده‌كات.
ریال مه‌درید به 38 خاڵ له پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندیی خولی ئیسپانیایه، كه هه‌مان ژماره‌ی خاڵه‌كانی بارسێلۆنای پێشه‌نگه، به‌ڵام ئه‌مه‌ی دوایی گۆڵی زیاتره.
خشته‌ی یارییه‌كانی ئه‌مڕۆی لالیگا:
ڤیاڕیال – ریال مه‌درید 18:15
ریال مایۆركا – ڤایادۆلید 20:30
ئیسپانیۆڵ – جیرۆنا 23:00.
له ئیتالیاش ئه‌مڕۆ یارییه‌كانی گه‌ڕی 17 ده‌ستپێده‌كات، كه سێ یاریی به‌ڕێوه‌ده‌چن.
چاوه‌كان له‌سه‌ر یاریی مۆنزا و ئینته‌رمیلانه، كه له یاریگه‌ی مۆنزا ده‌كرێت.
مۆنزا ئه‌م وه‌رزه له پله یه‌كی ئیتالیا به‌شداره و یانه‌ی بێرلسكۆنیی سه‌رۆكی پێشووی میلان و سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی ئیتالیایه، ئێستاش تیپه‌كه له پله‌ی 15ـی ریزبه‌ندییه و 17 خاڵی هه‌یه.
ئینته‌رمیلان ئێستا له پله‌ی چواره‌می ریزبه‌ندییه به 33 خاڵ، به بردنه‌وه‌ی یاریی ئه‌مڕۆ راسته‌وخۆ ده‌چێته پله‌ی دووه‌م، بۆیه چاوه‌ڕێده‌كرێت تیپه‌كه‌ی ئینزاگی هه‌موو هێزێك بۆ بردنه‌وه‌ی یارییه‌كه خه‌رج بكات.
خشته‌ی یارییه‌كانی ئه‌مڕۆی خولی ئیتالیا:
فیۆرێنتینا – ساسوولۆ 17:00
یوڤێنتۆس – ئۆدێنیزی 20:00
مۆنزا – ئینته‌رمیلان 22:45.