لە گەرمیان
منداڵێکی شوانکارە بەهۆی تەقینەوەی مین گیانیلەدەستدا
964+
میلاد جەلال – گەرمیان
کاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ مینێکی چێندراو بە منداڵێکی شوانکارەی گەرمیان تەقیەوە و گیانیلەدەستدا.
رووداوەکە لە گوندی عەلی میر سەر بە ناحیەی قۆرەتوو لە ئیدارەی گەرمیان روویداوە.
سەردار محەمەد، بەڕێوەبەری ناحیەی قۆرەتوو بە 964ى وت،”رووداوەکە لەکاتێکدابووە، ئەو منداڵە لەگەڵ باوکی سەرقاڵی لەوەڕاندنی ئاژەڵەکانیان بوون، مینێکی چێندراو بە منداڵەکە تەقیوەتەوە و هەر ئەو کاتە گیانیلەدەستداوە”.
ئەوەشی وت، منداڵەکە تەمەنی نزیکەی 10 ساڵان دەبێت، بەو هۆیەوە 20 سەر ئاژەڵیش مردار بوونەتەوە.