دیمەنێک لە ئەکادیمیای یانەی هەولێر. فۆتۆ: راگەیاندنی یانەی هەولێر
964 رێنماییەکان بڵاودەکاتەوە
رێنمایی بۆ ئه‌كادیمیا و فیرگه‌كانی تۆپی پێ له كوردستان ده‌رچوو
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانی هه‌رێمی كوردستان واژۆی له‌سه‌ر ده‌رچوونی رێنمایی بۆ ئه‌كادیمیا و فێرگه‌كانی تۆپی پێ كرد، دوای ئه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی وه‌رزش به نووسراوی ژماره 1042، كه 6.8.2023 ئاراسته كرابوو، داوای كرد كاری ئه‌كادیمیا و فێرگه‌كانی تۆپی پێ به رێنمایی بكرێت و رێكبخرێنه‌وه.
سه‌ردار ئیسماعیل به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی وه‌رزش به 964ی راگه‌یاند، وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان له رێكه‌وتی 16.1.2024 واژۆی له‌سه‌ر رێنماییه‌كان كردووه، ئیتر كاروباری ئه‌كادیمیاكان و فێرگه‌كانی تۆپی پێ رێكده‌خرێته‌وه، به تایبه‌تی كه ده‌بێت ته‌نیا له ناو یانه‌كاندا ئه‌كادیمیا و فێرگه هه‌بێت.
له هه‌رێمی كوردستاندا كۆمه‌ڵێك فێرگه و ئه‌كادیمیای تۆپی پێ هه‌ن، كه به‌شێكی زۆریان كه‌مترین بنه‌ماكانی ئه‌كادیمیا و فێرگه‌یان هه‌یه و كه‌موكوڕی و كێشه‌یان زۆره، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ژێرخان و شوێنی پێویستیان نییه.