مەشقەکانی هەڵبژاردی ئیمارات. فۆتۆ: تۆڕی X
قۆناغی کۆمەڵەکان
ئه‌مڕۆ جامی ئاسیا بۆ هه‌ندێك تیپ یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌مڕۆ له جامی ئاسیا چاره‌نووسی چه‌ند تیپێكی دیكه یه‌كلا ده‌بێته‌وه و چوار یاری له دوو كاتی جیاواز به‌ڕێوه‌ده‌چن.
كاتژمێر 2:30ی دوای نیوه‌ڕۆ دوو یاری ده‌كرێن، سوریا و هیندستان به‌یه‌ك ده‌گه‌ن، هه‌روه‌ها ئوستڕالیا و ئۆزباكستان رووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه.
ئوسترالیا گه‌یشتنی به قۆناغی 16 مسۆگه‌ر كردووه و ئۆزباكستان و سوریاش هیوای گه‌یشتنیان به قۆناغی داهاتوو هه‌یه.
دواتر كاتژمێر 6:00ی ئێواره دوو یاری له كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌م ده‌كرێن، هۆنك و فه‌ڵه‌ستین، هه‌روه‌ها ئێران و ئیمارات.
ئێران گه‌یشتووه‌ته قۆناغی داهاتوو، ئیمارات و فه‌ڵه‌ستنیش هیوایان هه‌یه.