قەتەڕ بەربژێرە بگاتە یاریی کۆتایی. فۆتۆ: X
دوو یاری
جامی ئاسیا: ئه‌مڕۆ خاوه‌ن ماڵ یاریی هه‌یه
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
ئه‌مرٍۆ گه‌ڕی دووه‌می له قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی جامی وڵاتانی ئاسیا له قه‌ته‌ڕ ده‌ستپێده‌كات و دوو یاری به‌ڕێوه‌ده‌چن.
له كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌مدا هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی لوبنان و چین رووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه، یارییه‌كه كاتژمێر 02:30 ده‌ستپێده‌كات و ئه‌ركی لوبنان قورسه بۆ مانه‌وه له پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه، ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ دووچاری شكست بێت، له به‌رامبه‌ردا چینیش كه یاریی یه‌كه‌م یه‌كسان بوو، ئه‌مڕۆ ده‌یه‌وێت بردنه‌وه تۆمار بكات و له ركابه‌رییه‌كان به‌رده‌وام بێت.
له یاریی دووه‌مدا كاتژمێر 05:30، هه‌ڵبژارده‌ی قه‌ته‌ڕی میواندار به‌رامبه‌ر تاجیكستان یاریی ده‌كات، قه‌ته‌ڕ به بردنه‌وه‌ی یارییه‌كه، گه‌یشتن به قۆناغی دووه‌م مسۆگه‌ر ده‌كات و دڵنیا ده‌بێت، تاجیكستانیش خاڵێكی هه‌یه و پێده‌چێت ئه‌مڕۆ به‌هێز یاریی بكات.