واتسئەپ تەقەی تێکەوت

ئاگاداربە هاک نەکرێی

+964
عادل کانەبی

بەهۆی کەلێنێکەوە خەریکە قوڕ دەکرێتە سەر بەکارهێنەرانی واتسئەپ
واتئسئەپ کێشەی تێکەوتووە و بووەتە هۆی هاککرانی بەشێکی ئەکاونتی بەکارهێنەرەکان.
کۆمپانیای پڕۆتێکس کە تایبەتە بە بواری ئاسایشی تەکنەلۆژی رایگەیاند، کەلێنێک کەوتووەتە ناو سێرڤەرەکانی واتسئەپ و بەو هۆیەوە بەشێکی زۆر لە بەکارهێنەران دووچاری هاککردن بوونەتەوە و ئەکاونتەکانیان لەدەستداوە.
وتیشی بۆ ئەوەی تووشی ئەو کێشەیە نەبن، ئەم هەنگاوانە بگرنەبەر، لە سیتنیگی ئەپەکە بچنەسەر Two Factor Authentication لەسەر Whatsapp دابنێن و PIN Code بەکار بهێنن.
تا ئێستا کۆمپانیای واتسئەپ هیچ روونکردنەوەیەکی نەداوە لەسەر ئەم بابەتە.
واتسئەپ یەکەم جار نییە تووشی کێشە دەبێتەوە، بەڵام بە کاتێکی کەم لە لایەن کۆمپانیاکە چارەسەرکراوە.
واتسئەپ ئەپێکی پەیوەندییە و لە لایەن کۆمپانیای مێتاوە خاوەندارییەتی دەکرێت.

بۆ

بۆ "واتسئەپ" چیتر پێویستت بە سیمکارت نابێت