چیرۆکەکەی مایکڵ جاکسن 2025 لە سینەمایە

پەری ساڵح

بڕیارە لە 18ی مانگی نیسانی 2025 فیلمێک دەربارەی ژیانی پادشای پۆپ مایکڵ جاکسن، لە سینەماکانی جیهان نمایش بکرێت.

بەپێی راپۆرتێکی گۆڤاری “Variety” فیلمەکە لەلایەن کۆمپانیای “Lionsgate” بەرهەمدەهێندرێت، 27ی ئەم مانگە ئامادەکاری بۆ دەکرێت و برازاکەی جافر جاکسن رۆڵی سەرەکی تێدا دەبینێت و کاری دەرهێنانی لەلایەن ئێنتوان فوکوا  بۆ دەکرێت.

دەوترێت چیرۆکی فیلمەکە وێنەیەک لە راستگۆیی  و کاریگەری ژیانی مایکڵ جاکسۆن نیشان دەدات، ئەو پیاوەی لە ژیانێکی سادەوە و بە گۆرانی و سەما و موزیک دەبێتە دەوڵەمەندترین کەسایەتیەکان و نازناوی پادشای پۆپی پێدەبەخشرێت، بەڵام دیارنییە باس لەو تۆمەتانە دەکرێت کە پێش مردنی خرانە پاڵ مایکڵ جاکسن یان تەنیا چیرۆکی سەرکەوتنی دەگێڕنەوە.