دەستپێکی وەرزی دووەمی خوێندنە
لە کەلاریش بایکۆت بەردەوامە و مامۆستایان دەڵێن لە ژێر فشارداین
+964
میلاد جەلال- گەرمیان
سەرەڕاى ئەوەى بریاربوو ئەمڕۆ یەکشەممە، وەرزى دووەمى خوێندنى دەستپێبکاتەوە، بەڵام لە سنورى گەرمیان بایکۆت بەردەوامە و مامۆستایان لەبەردەم پەردەى کەلار گردبونەتەوە و دەڵێن: بەردەوام دەبین.
یەکێک لە مامۆستایانى بەردەم پەروەردەى گەرمیان بە 964ى وت،”لەئێستادا فشارەکانى سەرمان جدین، دوێنێ بەشێک لە هاوڕێکانمان دەستگیرکراون، بەڵام ئێمە کۆڵنادەین و فشار و هەڕەشەکانى پەروەردەش نامان ترسێنێت و ئەو شتانە پڕوپاگەندەیە”.