توێژینەوەیەک دەریدەخات

بە چەند رێگایەک جارێکی دیکە هەست دەکەیت گەنجیت

964+

سۆما حەکیم زادە

زۆرجار ئەو هەستەت لا دروست دەبێت گەنجی یان گەورەتر لە تەمەنی راستەقینەی خۆت دەردەکەویت، لەوانەیە تەمەنت 45 ساڵ بێت، بەڵام کاتێک لەگەڵ منداڵەکانت یاری دەکەیت جارێکی تر هەست دەکەیت کە منداڵ بوویتەتەوە.

بەپێی گۆڤاری پزیشکی Prevention “مێشکمان دەتوانێت زۆر خێراتر لە جەستەمان پیر بێت”، بەپێی باری تەندروستی و شێوازی ژیان و رەفتارەکانت، رەنگە مێشکت زۆر گەنجتر یان بە تەمەنتر بێت لەوەی بیری لێدەکەیتەوە، “ئەم نیشانانە دەتوانن یارمەتیت بدەن بۆ دیاریکردنی تەمەنی راستەقینەی مێشکت”.

ئەو تەمەنەی هەستی پێدەکەیت، بە پێچەوانەی بایۆلۆجیای خۆتەوە بە “تەمەنە دەروونییەکان ناسراوە، توێژینەوەیەک لە زانکۆی نیشتمانی سیئۆل لە کۆریای باشوور دەریخستووە “ئەو کەسانەی هەست بە گەنجی دەکەن، کارکردنی مێشکیان باشترە، کاتێک هەست بە گەنجی دەکەیت، ئەو کارانە بکە کە وا دەکات هەست بە گەنجی بکەیت.

توێژەرانی کەنەدی و ئیسپانی رایانگەیاندووە، قسەکردن بە دوو زمان وا لە مێشک دەکات زانیاری بەشێوەیەکی کاریگەرتر هەڵبژێرێت، ئەمەش وزەی مێشک پاشەکەوت دەکات و یارمەتی ئەندامەکانی لەش دەدات بە گەنجی بمێنێتەوە.

بەپێی توێژینەوەیەک کە لە زانکۆی UCLA University و زانکۆی نیشتمانی ئوسترالیا ئەنجامدراوە، راهێنانەکانی بیرکردنەوە کە یارمەتیت دەدات لە ئێستادا بمێنیتەوە، هاوکات یارمەتی پاراستنی مادەی خۆڵەمێشی مێشکیش دەدات، ئەمەش بۆ یادەوەرییەکی باش پێویستە.

هەوکردنی پەردەی مێشک لە سلێمانی روو لە کەمبوونەوەیە

هەوکردنی پەردەی مێشک لە سلێمانی روو لە کەمبوونەوەیە