ساتى ئاهەنگگێرانى ئەیمەن حوسێن دواى تۆمارکردنى گۆڵ لە ژاپۆن لە یاریی رابردوو وێنە: پەڕەى فەرمى هەڵبژاردەى عێراق
ئەوەى کەس پێى نەکرا عێراق بەرامبەر ژاپۆن کردى
شێرەکانى رافیدەین کۆمپیوتەرەکەى ژاپۆنیان هاککرد
964+
وریا فەتاح
لە یارى دووەمى قۆناغى کۆمەڵەکانى جامى ئاسیاى 2023، هەڵبژاردەى عێراق لە ژاپۆنى بردەوە و بە شەش خاڵەوە خۆى لە یەکەمى ریزبەندى کۆمەڵەکەى قایمتر کرد و بەبێ ئاوڕدانەوە لە ئەنجامى یارى داهاتوو، گەیشتە قۆناغى 16ى پاڵەوانێتییەکە.
لە یارییەکەدا 38 هەزار هاندەر ئامادەیى بوون و کوڕە عێراقییەکان ئاستێکى بەرزیان پێشکەش بە هەوادارانیان کرد و توانیان بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک، سەرکەوتن بنوسنەوە.
گۆڵەکانى عێراق لەلایەن ئەیمەن حوسێنەوە لە خولەکەکانى 5ى سەرەتاى گێمى دووەم و 4+45ى گێمى دووەم تۆمارکرا، تاقانە گۆڵەکەى کۆمپیوتەرەکانى یابانیش لە خولەکى 93ى کاتى زیادکراودا لەلایەن ئەندۆوە تۆمارکرا.
لە یاری یەکەمدا، هەڵبژاردەى عێراق بە سێ گۆڵى خاوێن لە ڤێتنامى بردبوویەوە، بەمەش بە کۆکردنەوەى شەش خاڵ، پلەى یەکەمى ریزبەندى کۆمەڵەى چوارەمى گرتووە و یابانیش بە سێ خاڵ لە پلەى دووەمدایە، بەبێ ئاوڕدانەوە بۆ ئەنجامى یارى داهاتووى عیراق بەرامبەر ئیندۆنیسا، شێرەکانى رافیدەین بلیتى گەیشتن بە قۆناغى 16یان بڕى.
هەرچەندە لە 2023دا هیچ هەڵبژاردەیەک نەیتوانى ژاپۆن رابگرێت و 25 یاریش بوو لە قۆناغى کۆمەڵەکانى جامى ئاسیا نەدۆڕابوو، بەڵام عێراق توانى کۆتایى بەو ژمارانە بهێنێت و ژاپۆنى وەستاند.
ههڵبژاردهی عێراق بردنهوهیهكی بهرچاوی تۆمار كرد