ئەمڕۆ دووەمجارە

لەنزیک فڕۆکەخانەی هەولێر درۆنێکی بۆمبڕێژکراو خرایە خوارەوە

964+

ژووری هەواڵ

دژە تیرۆری کوردستان رایگەیاند، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لەنزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر خراوەتە خوارەوە،

بەگوێرەی راگەیەنراوەکەی دژە تیرۆری کوردستان، “ئەمشەو کاتژمێر 11:06 درۆنێکی بۆمبڕێژکراو کە لەلایەن میلیشیا لەیاسا دەرچووەکانەوە ئاراستەی بنکەی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر کرابوو، تێکشکێندراو خرایە خوارەوە”.

کەمێک لەمەوبەر چەند شایەتحاڵێک لەنزیک فڕۆکەخانەی هەولێر بە 964یان راگەیاند، دەنگێکی بەهێز هاتووە و ئێستاش دەنگی فڕۆکە لەو ناوچەیە دەبیسترێت.

ئەمشەو ئەمە دووەمجارە هێرش دەکرێتە سەر بنکەی هاوپەیمانان لە نزیک فرۆکەخانەی هەولێر، دژە تیرۆری کوردستان هێرشی یەکەمی رەتکردوەتەوە، بەڵام سەرچاوەیەکی ئەمنی بە 964ی راگەیاند، هێرشێکی درۆنی سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ ئەنجامدراوە.

دژە تیرۆری کوردستان: هێرشی درۆنی نەکراوە

دژە تیرۆری کوردستان: هێرشی درۆنی نەکراوە