سەرچاوەیەکی ئەمنی پشتڕاستی هێرشەکەی کردوەتەوە

دژە تیرۆری کوردستان: هێرشی درۆنی نەکراوە

964+

ژووری هەواڵ

دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ چەند کەسێک لەنزیک عەنکاوە گوێبیستی دەنگێکی بە‌هێزبوون و سەرچاوەیەکی ئەمنی بە 964ی راگەیاند، هێرشی درۆنی بووە، بەڵام دژە تیرۆری کوردستان رەتیدەکاتەوە هێرشی درۆنی روویدا بێت.

ئەمشەو پێنجشەممە، دژە تیرۆری کوردستان رەتیکردەوە هیچ هێرشێکی درۆنی یان خستنە خوارەوەی درۆنی بۆمبڕێژکراو هەبوبێت، بەڵام لە راگەیەنراوەکەی دژە تیرۆر ئاماژە بەوە نەکراوە کە ئەو دەنگە بەهێزەی بیستراوە چی بووە.

964 لەرێگەی سەرچاوەیەکی ئەمنی پشتڕاستی هەبوونی هێرشێکی درۆنی کردوەتەوە، ئەو سەرچاوەیە ئەوەش دەڵێت، لەرێگەی سیستمی بەرگری بنکەی هێزەکانی هاوپەیمانان بەرپەچی هێرشە دراوەتەوە.

وەک هەردەم کاتێک هێرشی درۆنی بۆسەر بنکەی هاوپەیمانان ئەنجام دەدرا، گروپێک کە ناویان لەخۆیان ناوە “مقاوەمەی ئیسلامی” لە ئەستۆگرتنی هێرشەکەیان رادەگەیاند، بەڵام تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ گروپ یان لایەنێک راگەیەنراوی سەبارەت بەهێرشی درۆنی بۆسەر بنکەی هاوپەیمانان نەبووە.

بە درۆن هێرش کرایە سەر بنکەی هاوپەیمانان لە نزیک فڕۆکە...

بە درۆن هێرش کرایە سەر بنکەی هاوپەیمانان لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر