964+
سەرچاوەیەک بۆ 964
بە درۆن هێرش کرایە سەر بنکەی هاوپەیمانان لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر
964+
شۆڕش هەرکی – هەولێر
چەند شایەتحاڵێک دەڵێن لەنزیك فڕۆکەخانەی هەولێر کە بنکەی هێزەکانی هاوپەیمانانی لێیە، دەنگێکی گەورە بیستراوە، سەرچاوەیەکی ئەمنی دەڵێت، ئەو دەنگە هێرش بووە بۆسەر بنکەی هاوپەیمانان، بەڵام نازانرێت درۆنەکە خراوەتە خوارەوە یان کەوتووەتە ناو بنکەکە.
کاتژمێر 7:10 هاوڵاتیەکی عەنکاوە بە 964ی وت، دەنگێکی بەهێزمان گوێ لێ بوو، کەسێکی دیکە لە بەحرکە کە لەنزیک عەنکاوەیە هەمان دەنگیان بیستووە، بەڵام تەنیا دەنگ بووە و ئاسەواری هیچ ئاگرێکمان نەبینووە.
سەرچاوەیەکی ئەمنی بە 964ی راگەیاند، ئەو بەدرۆن هێرش کراوەتە سەر بنکەی هاوپەیمانان لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر.
سەرچاوەیەک لە فڕۆکەخانەی هەولێر سەرەڕای پشتڕاستکردنەوەی هێرشە درۆنیەکە، دەڵێت گەشتەکان نەوەستاون.