نەیمار. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
هێشتا لێكۆڵینه‌وه له گرێبه‌ستی نه‌یمار و پاریس ده‌كرێت
پۆلیس هه‌ڵیكوتایه سه‌ر وه‌زاره‌تی دارایی
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
پۆلیس و لایه‌نه ئابوورییه‌كانی فه‌ڕه‌نسا به یارمه‌تی پۆلیس، هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر وه‌زاره‌تی دارایی وڵاته‌كه‌یان، بۆ ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه له بابه‌تی گه‌نده‌ڵی دارایی بكه‌ن له باره‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی نه‌یمار دا سێلڤا له‌گه‌ڵ یانه‌ی پاریس سانجێرمان، هه‌رچه‌نده یاریزانه‌كه هاوینی رابردوو یانه‌كه‌ی جێهێشتووه.
نه‌یمار له 2017 به بڕی 222 ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندی به پاریسه‌وه كرد، به‌ڵام هێشتا لێكۆڵینه‌وه له بابه‌تی باج و گه‌نده‌ڵی له گرێبه‌سته‌كه ده‌كرێت، كه گه‌وره‌ترین گرێبه‌ستی یاریزانانه له مێژووی تۆپی پێدا.
بابه‌ته‌كه ئه‌مڕۆ بڵاوكرایه‌وه، به‌ڵام تۆڕی میدیا پارتی فه‌ره‌نسا ده‌ڵێت، پشكنینه‌كه دووشه‌ممه‌ی رابردوو كراوه، به ئاماده‌بوونی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه و ئه‌فسه‌رانی پۆلیسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و خۆدزینه‌وه له باج.
كه‌یسی نه‌یمار هه‌ر له یانه‌ی پاریس كێشه نه‌بووه، به‌ڵكو له یانه‌ی بارسێلۆناش كێشه و به‌دواداچوونی زۆری به‌دواداهات، كه گومان هه‌یه گه‌نده‌ڵی له گرێبه‌سته‌كه و بابه‌تی باجدان به حكومه‌ت كرابێت.