دوای سێ رۆژ دەنگیان لێوەهات
كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له هه‌ولێر: هیچ ناوه‌ندێکی ئێمه زیانی پێنه‌گه‌یشتووه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له هه‌ولێر رایگه‌یاند، به توندی ئیدانه‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر شاری هه‌ولێر ده‌كه‌ن، ئاشكراشی ده‌كه‌ن، هیچ ناوه‌ندێكی ئه‌مریكا له‌و هێرشه‌دا زیانی به‌رنه‌كه‌وتووه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له هه‌ولێر له په‌یجی فه‌رمیی خۆیان به كوردی و ئینگلیزی په‌یامێكیان بڵاوكرده‌وه، كه ده‌قه‌كه‌ی به‌م شێوه‌یه‌یه:
بە توندی ئیدانەی هێرشە پڕتوندوتیژی و بێماناکانی ئەم دواییەی ئێران دژی هاوڵاتیانی مەدەنیی هەرێمی کوردستان و هێرشە درۆنیە بەردەوامەکانی سەرتاسەری ناوچەکە دەکەین، سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی کەسوکاری قوربانیەکان دەکەین و هیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ هەموو ئەوانەی برینداربوون دەخوازین.
ئیدانەی پێشێلکردنی ئاشکرای سەروەریی عێراق لە لایەن ئێرانەوە دەکەین، لە بەرامبەر ئەو هەموو هەواڵە نادروستانەی لە راگەیاندن و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بڵاوبوونەتەوە، دەمانەوێت روونی بکەینەوە، کە لە هێرشەکانی ئێران لە 15ی کانوونی دووەمدا هیچ ناوەندێکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا زیانیان بەرنەکەوتوون.
ئه‌و په‌یامه‌ی كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له هه‌ولێر، دوای سێ رۆژ دێت له‌و هێرشه‌ی كه شه‌وی دووشه‌ممه‌ی رابردوو 15.1.2024 كرایه سه‌ر چه‌ند شوێنێكی شاری هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری و له ئه‌نجامدا 5 كه‌س گیانیان له ده‌ست دا و 16 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون، دیارترینیان هێرشی مووشه‌كی بوو بۆ سه‌ر ماڵی بازرگانی ناسراو پێشڕه‌و دزه‌یی، كه به‌هۆی هێرشه‌كه‌وه خۆی و منداڵێكی و خزمه‌تكارێكی ماڵه‌كه‌ی، هه‌روه‌ها میوانێكی، كه ئه‌ویش بازرگان بوو، گیانیان له ده‌ست دا.