لە داڤۆس وای وت

وەزیرى دەرەوەى ئێران: زانیاری هەواڵگریمان لەبارەی هێرشه‌كه‌ی هەولێر داوەتە عێراق

964+

ژووری هەواڵ

حسێن ئەمیر عەبدوڵلاهیان، وەزیرى دەرەوەى ئێران لەمیانەى بەشداریکردنى لەپانێڵێک لە کۆڕبەندى ئابووریى جیهانى لە داڤۆس، روونکردنەوەیدا لەبارەى هێرشە مووشەکییەکەى وڵاتەکەى بۆ سەر چەند ناوچەیەکى هەولێر.

وەزیرى دەرەوەى ئێران رایگەیاند، “هێرشە مووشەکییەکەى ئێران بۆ سەر چەند ناوچەیەکى هەولێر بە ئامانجگرتنى چەند چالاکییەکى موسادى ئیسرائیل بوو لەدژى تاران”.

وتیشى، “زانیارى هەواڵگرییمان پێشکەشى عێراق کردووە سەبارەت بە چالاکییەکانى موساد لە هەرێمى کوردستان”.

وەزیرى دەرەوەى ئێران جەختیکردەوە، ئەوەی ئەوان ئەنجامیانداوە یەکدەگرێتەوە لەگەڵ ئاسایشی پاکستان وعێراق و ناوچەکە بەگشتی.

لەبارەی نیگەرانییەکانی عێراقیش لەبارەی هێرشەکە گوتى، ئەوان رێز لە سەروەری عێراق دەگرن بەڵام رێگە نادەن ئاسایشی نەتەوەییان بکەوێتە مەترسییەوە.

عەبدوڵلاهیان باسى لە بوونى رێککەوتنامەیەکی ئەمنی کرد کە وڵاتەکەى لەگەڵ عێراقدا هەیەتى و بەگوێرەى قسەکانى “رێککەوتنە ئەمنییەکە بەغدا و هەولێر پابەند دەکات بە پاراستنی سنوورەکانی هەردوولایان”.

کاتژمێر 11 و 30 خولەکی شەوی دووشەممە، 15ى کانوونى دووەمى 2024، ژمارەیەک مووشەک و فڕۆکەى بێفڕۆکەوان ئاراستەی شاری هەولێر کران.

لەبارەی هێرشەکەی ئێران بۆسەر هەولێر کۆمکاری عەرەبی رە...

لەبارەی هێرشەکەی ئێران بۆسەر هەولێر کۆمکاری عەرەبی رەشنوسێکی حەوت خاڵی پەسەند کرد