تا شەش مانگ بەشە خۆراک لە ئەمبارەکان هەیە

بۆ مانگی رەمەزان 4 بابەتی دیکە بۆ بەشە خۆراک زیاد دەبێت

964+

فەهمی نەبی

وتەبیژی وەزارەتی بازرگانی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاندووە، بۆ مانگی رەمەزان چوار بابەتی دیکە بۆ بەشە خۆراکی مانگانە زیاد دەکرێت، کە پێکدێت لە (گۆشت، مریشک، هێلکە و ئاری سفر).

ئەمڕۆ چوارشەممە حەیدەر حەنون وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی دەڵێت، بۆ مانگی رەمەزان بڕیارە ژمارەی ئەو بابەتانەی وەک سەبەتەی خۆراک بۆ هاوڵاتیان دابین بکرێت بگاتە 10 بابەت.

وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی ئەوەشی وتووە، 49 ملیۆن سەبەتەی خۆراک ئامادە دەکرێت، لەو ژمارەیە حەوت ملیۆنیان بۆ ئەوانەیە لە تۆڕی چاودێری کۆمەڵایەتی ناویان تۆمارە.

“لەساڵی 2023 عێراق تاکە وڵات بووە قەیرانی خۆراکی لێ دەرنەکەوتووە، بەجۆرێک ئەمبارەکانی پڕ لە خۆراک تا شەش مانگی دیکە بەش دەکات” حەیدەر حەنون ئەمەی وتوە.

یەکەم بەشە خۆراکی 2024 لە هەولێر دابەشدەکرێت

یەکەم بەشە خۆراکی 2024 لە هەولێر دابەشدەکرێت