دیمه‌نی به‌شێك له رێگاكه‌ى گوندى پیرچاوش. وێنه: سۆشیاڵ میدیاى رۆڤیا.
ئۆتۆمبێل نا‌توانێت بچێته ئه‌م گونده
لە رۆڤیا گوندێك 300 ماڵە و رێگاىەکی خراپی هه‌یه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دانیشتوانى گوندی پیرچاوش له سنوورى ناحیه‌ى رۆڤیاى سنوورى پارێزگاى دهۆك داواكارن رێگاى گونده‌كه‌یان بۆ چاكبكرێت، چونكه به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ى کە 964 بینیویەتی، رێگاكه كه‌ڵكی هاتوچۆى نه‌ماوه.
داوا لە ئەنجومەن و موختار و ریشسپیانى ئه‌م گونده كراوه، هیمه‌ت بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ناحیه‌ى رۆڤیا رێگاكه‌یان بۆ چاكبكاته‌وه، گله‌ییش ده‌كه‌ن كه گوندى بچووك هه‌یه له نزیكیانه‌وه رێگاكه‌ى زۆرباشه، به‌ڵام ئه‌وان كه خاوه‌نى 300 ماڵن ئه‌و رێگا خراپه‌یان هه‌یه.
964 پرسی ئه‌و گونده‌ى گه‌یانده مه‌نهه‌ل مۆفه‌ق، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى رۆڤیا و ئه‌ویش نه‌یشارده‌وه كه رێگاى ئه‌و گونده زۆر خراپه و له پلانیان دایه ئه‌مساڵ بۆیان قیڕتاو بكرێته‌وه.
وتیشی “ئه‌م گونده خاوه‌ن خراپترین رێگایه و 95%ـێ رێگاكه‌ى تێكچووه و ته‌نانه‌ت ئۆتۆمبێل نا‌توانێت بگاته ئه‌م گونده”.
به‌قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه، له پلانی ساڵى 2024 ـى ناحیه‌كه‌ى دایه كه ئه‌م گونده و چه‌ند گوندێكی دیكه رێگاكانیان بۆ قیڕتاو نۆژه‌ن بكرێته‌وه و له‌چه‌ند رۆژى داهاتوودا به‌فه‌رمى داوا له سەرووی خۆیان ده‌كه‌ن.
له‌سنوورى ناحیه‌ى رۆڤیا 48 گوند هه‌ن به‌شێكیان تائێستا رێگاكانیان خراپه و زۆرینه‌ى گونده‌كانیش رێگاكیان بۆ نۆژه‌ن و قیڕتاوكراوه‌ته‌وه.