پێنج رۆژە لە ناو بەفردان

تەرمی سێ شاخەوانەکەی نەغەدە دۆزرانەوە

964+
ئەحمەد مستەفا

پاش پێنج رۆژ تەرمی سێ شاخەوانەکەی گروپی کاویانی نەغەدە دۆزرانەوە کە کەوتبوونە بەر رەنووی بەفر و خەڵکی ناوچەکە و کەسوکاریان تەرمەکانیان دەگوازنەوە شنۆی رۆژهەڵاتی کوردستان.

پێنج رۆژە هەر سێ شاخەوانەکە بێ چارەنووس بوون، محەمەد حوسێنی، لە چیای رندۆڵەی شنۆوە بە 964ی وت، ئەمڕۆ دوو سەگ لەگەڵ تیمەکاندا هاوکار بوون بۆ ئەوەی بگەین بە تەرمی شاخەوانەکان و وا بۆ ناو شاری شنۆیان دەگوازینەوەم کە پێشتر بەهۆی کڕێوە و سەرماوسۆڵەوە چەند جارێک نائومێد بووین بە گەشتن پێیان.

پێنج شاخەوانی گرووپی کاویانی نەغەدە لە پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، چوونە چیای رندۆڵەی شنۆ و لەوێ مانەوە، نیوەڕۆی هەینی لە کاتی گەڕانەوەدا کەوتنە بەر رەنووی بەفر و تا ئەمڕۆ چوارشەممە چارەنووسی ئەو سێ کەسەیان نادیار بوو.

موبین جیسمی و سەلام بەهمەنیار، ئەو دوو ئەندامە رزگارکراوەن کە تیمەکانی مانگی سوور بۆ بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شنۆیان گواستوونەتەوە، ئەمڕۆش چارەنووسی محەمەد روویان، موحسین عەزیزی و رەزا کاییش دیاریکراو تەرمەکانیان دۆزرانەوە.

ئەو کەسانەی بۆ سۆراغی شاخەوانەکان چوون گەڕانەوە

ئەو کەسانەی بۆ سۆراغی شاخەوانەکان چوون گەڕانەوە