دیمەنێک لە ماڵی پێشڕەو دزەیی کە بە موشەکی ئێرانی وێران کرا
دژی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه
فوئاد حوسێن: ئێران ناتوانێت هێرش بكاته سه‌ر ئیسرائیل و په‌لاماری هه‌ولێر ده‌دات
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند، ئێران ناتوانێت و نایه‌وێت هێرش بكاته سه‌ر ئیسرائیل، بۆیه به دوای قوربانییه‌ك ده‌گه‌ڕێت بۆ ئه‌وه‌ی هێرشی بكاته‌سه‌ر.
فوئاد حوسێن له كۆڕبه‌ندی ئابووریی داڤۆس بۆ ته‌له‌ڤزیۆنی CNNی ئه‌مریكی قسه‌ی كرد و ده‌ڵێت، هیچ باره‌گایه‌كی ئیسرائیل له هه‌ولێر نییه، ئێران هێرشی كردووه‌ته سه‌ر هاوڵاتیانی سڤیل له هه‌ولێر.
ئه‌و وه‌ڵامه بۆ پێشه‌كی پرسیاره‌كان بوو، كه پێشكه‌شكاره‌كه ده‌ڵێت، ئێران وتوویه‌تی ئامانجێكی دیاریكراویان له هه‌ولێر پێكاوه، كه باره‌گای مۆسادی ئیسرائیلییه.
فوئاد حوسێن وتیشی، كاتێك گرژییه‌كانی نێوان واشنتن و تاران زیاد ده‌كات، خه‌ڵكی عێراق باجه‌كه‌ی ده‌ده‌ن و شه‌ڕه‌كه له‌سه‌ر خاكی عێراق ده‌كرێت، ئێستا گرژی نێوان ئیسرائیل و ئێران هه‌مان شێوه‌یه، ئێرانییه‌كان ناتوانن و نایانه‌وێت په‌لاماری ئیسرائیل بده‌ن، بۆیه به دوای قوربانییه‌كدا ده‌گه‌ڕێن و له‌و ناوه‌نده‌شدا هه‌وڵ ده‌ده‌ن هێرش بكه‌نه سه‌ر هه‌ولێر.
CNN پرسیار له فوئاد حوسێن ده‌كات، ئێوه ده‌توانن چی به‌رامبه‌ر ئێران بكه‌ن، ئه‌ویش له وه‌ڵامدا وتی، “ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشانه ده‌كه‌ین و به تاوانێكی نێوده‌وڵه‌تی ده‌زانین، كه دژی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه، دواتریش چووینه‌ته ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له نیویۆرك و رێوشوێنی پێویستمان گرتووه‌ته‌به‌ر.
ئایا چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئاسایی نێوده‌وڵه‌تی چیتان بۆ بكات؟ ئه‌مه پرسیاری CNNی ئه‌مریكییه بۆ فوئاد حوسێن.
“پێم وایه پاڵپشتییه‌كی باشی هه‌ڵوێستی عێراق دژی ئێران هه‌یه، راستییه‌كه‌ی ئێران له جیهاندا دابڕاوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌نی ئاسایش پێی وابێت عێراق هاوپه‌یمانی ئێرانه، ئه‌وكاته كێشه له ناوخۆی ئێران دروست ده‌بێت”، فوئاد حوسێن وای وت.
شەوی دووشەممەی رابردوو به موشه‌كی بالیستی و درۆن هێرشی كرایه سه‌ر شاری هه‌ولێر و به دیاریكراوی ماڵی گه‌وره بازرگان پێشڕه‌و دزه‌یی، كه به‌هۆیه‌وه خۆی و منداڵێكی و دوو میوانی گیانیان له ده‌ست دا، 16 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون، سوپای پاسدارانی ئێران به‌رپرسیاریه‌تیی خۆی له هێرشه‌كه راگه‌یاند.