حەقدەستی مانگی دەیە

مامۆستایانی وانەبێژ بچن بۆ موچەکانیان

964+
ئەحمەد مستەفا

ئەمڕۆ چوارشەممە 17.1.2024، مامۆستایانی وانەبێژ شایستە داراییەکانی خۆیان بۆ مانگی 10ی ساڵی 2023 وەردەگرن.

ئەو مامۆستا وانەبێژانەی هەڵگری بڕوانامەی دبلۆمن، لە نێوان 250 – 350 هەزار دینار وەردەگرن، بڕوانامەی بەکالۆریۆس 250 – 400 هەزار دینار وەردەگرن.

عەلی رەئوف، نوێنەری گشتی مامۆستایانی وانەبێژ بە 964ی وت، ئەمڕۆ موچە دەگات بە سەرجەم ئەو مامۆستایانەی لە ئەرکدان و دەتوانن شایسەیی خۆیان بۆ مانگی 10ی ساڵی 2023 لە پەروەردە و قوتابخانەکانیان وەربگرن.

ژمارەی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان 37 هەزار مامۆستایە و کرێی مانگانەیان نزیکەی 15 ملیار دینارە.

وەزارەتی پەروەردە: رەزامەندی دراوە بە گرێبەستکردنی وا...

وەزارەتی پەروەردە: رەزامەندی دراوە بە گرێبەستکردنی وانەبێژان