کەریم بنزێما. فۆتۆ: ئاژانسەکان
"ئەندامی ئیخوانە"
بنزێما سكاڵا له‌سه‌ر وه‌زیری ناوخۆ تۆمار ده‌كات
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
کەریم بنزێما ئەستێرەی یانه‌ی ئیتیحادی سعودی، سكاڵای له‌سه‌ر وەزیری ناوخۆی فەرەنسا، جیراڵد دارمانین تۆمار كرد، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ی دوایی بنزێمای به ئه‌ندامی ئیخوان موسلمین تۆمه‌تبار كرد.
جیراڵد دارمانین لە لێدوانەکانی پێشوودا کەریم بنزێمای بە ئه‌ندامی ئیخوان موسلمین تۆمەتبار کردبوو، ئەمەش یاریزانە فەڕه‌نسیەکەی تووڕە کرد.
لێدوانەکانی وەزیری ناوخۆی فەرەنسا دوای ئەوە هات، بنزێما لە شەڕی ئیسرائیل و فەڵەستین، پشتیوانی فەڵەستینی کرد.
بە گوێرەی تۆڕی هه‌واڵی RTLی فەرەنسی، کەریم بڕیاریداوە سکاڵایەکی فەرمی لەسەر جیراڵد دارمانین وەزیری ناوخۆی فەرەنسا تۆمار بکات.
راپۆرتە رۆژنامەوانیەکان ئاماژەیان بەوە کردووە، بنزێما نزیکە لە جێهێشتنی یانەی ئیتیحاد و گەڕانەوە بۆ ئەوروپا لە وەرزی ئێستای گواستنەوەی زستانەدا، چونكه كێشه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئیتیحاد هه‌یه.