لە چەند کاتژمێری داهاتوودا
سوپای پاسداران هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌نجامدانی هێرشی نوێ دەکات
964+
ژووری هەواڵ
فه‌رمانده‌ی هێزی ئاسمانیی سه‌ر به سوپای پاسداران هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌نجامدانی هێرشی نوێی ئاسمانی له رێگه‌ی درۆنه‌وه بۆ سه‌ر سوریا ده‌كات و ده‌ڵێت، له چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا ئه‌و هێرشه ده‌كه‌ن.
ئەمڕۆ سێشەممە 16.1.2024، ئه‌میر عه‌لی حاجی زاده، فه‌رمانده‌ی هێزی ئاسمانیی سه‌ر به سوپای پاسدارانی ئێران بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاند، له چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا به نزیكه‌ی نۆ فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر “ته‌كفیرییه‌كان و رێكخراوی داعش له سوریا”.
لە بارەی هێرشه‌كه‌ی دوێنێ شه‌وی سوپاكه‌یان كه كردیانه سه‌ر هه‌ولێر و سوریا، ئەمیر عه‌لی حاجی زاده وتی، هه‌ولێر به 11 مووشه‌ك و پەناگەکانی داعش‌یش له شاری ئیدلب له سوریا به چوار مووشه‌ك بۆردومان كراون.
دەشڵێت، “هێرشه‌كه‌ی سه‌ر هه‌ولێر به 11 مووشه‌كی دوورهاوێژی ورد به‌ره‌و باره‌گا سیخوڕییه‌كانی مۆساد ئاراسته كراوه، چوار له‌و مووشه‌كانه له پارێزگای كرماشان و حەوتیش له پارێزگای ئازه‌ربایجانی خۆرهه‌ڵاته‌وه ئاراسته كراون”.