خانەقین خۆی لە کۆلێرا پاک دەکاتەوە

میدیازان – ڕاژان ماجد – خانەقین

هۆبەکانی تایبەت بە نەخۆشیی کۆرۆنا لەنەخۆشخانەی گشتیی خانەقین چۆڵ بوو، ئەوەش دوای ئەوەی مانگی رابردوو لە شارەکانی دەرووبەری خانەقین نەخۆشییەکە بڵاو بووبووەوە. 

دكتۆر شوان دارا، بەرێوەبەری كەرتی تەندروستیی خانەقین  بە میدیازانی راگەیاند: هیچ حاڵەتێكی تووشبونمان بە نەخۆشیی كۆلێرا نییە، سەرەڕای ئەوەی مانگێك لەمەوبەر لە شارەكانی دەوروبەردا بە فراوانی بڵاو بوویەوە، بەڵام تووشبوان لە خانەقین بە پەنجەی دەست دەژمێردران و هەموویان چارەسەری پێویستیان وەرگرت و هیچ حاڵەتێكی گیانلەدەستدان تۆمار نەكرا.

مانگی  ڕابردوو دەنگۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە لە ناحییەی گوڵاڵە و دەوربەری دە حاڵەتی نەخۆشیی کۆلێرا دەستنیشان کران.

 وتیشی: “وەكو تەندروستیی خانەقین تیمی تایبەتمان هەیە بۆ لێكۆڵینەوە و بەدواداچوون لە فەرمانگەكانی ئاو و چێشتخانەكان، كە ئەم دوو شوێنە زۆرترین ئەگەری بڵاوكردنەوەی ئەم نەخۆشییان هەیە.”