مێسی، هالاند و ئێمباپێ رکابەری بۆ خەڵاتی زە بێست دەکەن.
زە بێست
ئه‌مشه‌و كێ ده‌بێته باشترین یاریزانی جیهان؟
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌مشه‌و “دووشه‌ممه” 15.1.2024 له له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا، ئاهه‌نگی دابه‌شكردنی خه‌ڵاته‌كاتی فیدراسیۆنی نێوده‌وڵه‌تیی تۆپی پێ “فیفا” بۆ باشترین یاریزان و راهێنه‌ری جیهان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كه به خه‌ڵاتی زه بێست ناسراوه.
ئاهه‌نگه‌كه كاتژمێر 10:30 ده‌ستپێده‌كات و له ئاستی باشترین یاریزان، هه‌رسێ یاریزان لیۆنێل مێسی، كیلیان ئێمباپێ و ئێرلینگ هالاند به‌ربژێرن بۆ بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاته‌كه.
هه‌روه‌ها له ئاستی كچه یاریزانه‌كان، هه‌ردوو كچه یاریزانی ئیسپانی بۆنماتی و هێرمۆسۆ و هه‌روه‌ها لیندا كایسیدۆی كۆڵۆمبی، ركابه‌ری بۆ خه‌ڵاته‌كه ده‌كه‌ن.
جگه له‌مه، له ئاستی راهێنه‌رانی پیاوان و ژنان، جوانترین گۆڵ، باشترین گۆڵپارێز و یاریی خاوێن، خه‌ڵات به سه‌ركه‌وتووان ده‌به‌خشرێت.