هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بردنه‌وه‌یه‌كی به‌رچاوی تۆمار كرد

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

له‌ یه‌كه‌م یاریی خۆیدا له‌ جامی وڵاتانی ئاسیا، هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بردنه‌وه‌یه‌كی به‌رچاوی تۆمار كرد و له‌ هه‌ڵبژارده‌ی ئیندۆنیسیای برده‌وه‌.

یارییه‌كه‌ ئه‌م ئێواره‌یه‌ له‌ ده‌وحه‌ كرا و عێراق به‌ 3-1 گۆڵ بردنه‌وه‌ی به‌سه‌ر ئیندۆنیسیا تۆمار كرد.

گۆڵه‌كانی عێراق هه‌ریه‌كه‌ له‌ موهه‌ننه‌د عه‌لی، ئوسامه‌ ره‌شید و ئه‌یمه‌ن حوسێن له‌ خوله‌كه‌كانی 17، 45 و 75 تۆماریان كرد، گۆڵه‌كه‌ی ئیندۆنیسیا مارسیلینیۆ فێردینان له‌ خوله‌كی 37 تۆماری كرد.

عێراق له‌ گێمی دووه‌م به‌ ئاستێكی باشتر ده‌ركه‌وت و دوای گۆڵی سێیه‌میش به‌ ته‌واوی كۆنتڕۆڵی یارییه‌كه‌ی كرد.

هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له‌ كۆمه‌ڵه‌ی چواره‌مه‌ له‌ ته‌ك ژاپۆن و ڤێتنام و ئیندۆنیسیا.

عێراق پاڵه‌وانی نازناوی ساڵی 2007ی ئاسیایه‌ و بۆ جاری ده‌یه‌میشه‌ به‌شداریی جامی ئاسیای كردووه‌.

هەڵبژاردەی عێراق سەرکەوتنێکی گەورەی تۆمارکرد

هەڵبژاردەی عێراق سەرکەوتنێکی گەورەی تۆمارکرد