خلێفی و ئێمباپێ. فۆتۆ:سۆشیال میدیا
سه‌رۆك چی ده‌ڵێت؟
ئه‌مڕۆ دوامۆڵه‌ته بۆ ئێمباپێ
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 15.1.2024 دوا رۆژی ئه‌و مۆڵه‌ته‌یه كه یانه‌ی ریال مه‌درید به كیلیان ئێمباپێی ئه‌ستێره‌ی فه‌ره‌نسی داوه، بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری كۆتایی خۆی بدات سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندیكردنی به یانه‌ی ریال مه‌درید.
ریال مه‌درید دوو وه‌رزه چاوه‌ڕێی یاریزانه‌كه ده‌كات و ده‌یه‌وێت هاوینی داهاتوو به‌بێ به‌رامبه‌ر بیباته ریزه‌كانییه‌وه، به‌ڵام رۆژنامه‌ی لێكیپی فه‌ره‌نسی نووسیویه‌تی، ئێمباپێ هێشتا پێویستی به كاته بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری كۆتایی خۆی بدات.
سه‌رچاوه‌كه ئاشكراشی كردووه، ئێمباپێ به‌مدواییه بۆ ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێر له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی پاریس سانجێرمان كۆبووه‌ته‌وه و له باره‌ی داهاتووی خۆی قسه‌ی له‌گه‌ڵ كردووه.
یانه‌ی شاهانه و هانده‌ره‌كانی ئه‌مڕۆ چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن ئێمباپێ قسه‌ی كۆتایی بكات و خۆی یه‌كلابكاته‌وه.
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌درید فلۆرێنتینۆ پێرێز، شه‌وی رابردوو دوای بردنه‌وه‌ی جامی سوپه‌ری ئیسپانیا له بارسێلۆنا، له باره‌ی گواستنه‌وه‌ی ئێمباپێ وه‌ڵامی میدیاكانی دایه‌وه و وتی، “ریال مه‌درید به‌و یاریزانانه‌ی ئێستا هه‌یه‌تی ئاسووده‌یه و كێشه‌ی نییه”.
ئه‌م قسانه‌ی پێرێز جۆرێك له بێمنه‌تی به‌رامبه‌ر ئێمباپێ تێدایه و پێناچێت ئێمباپێ ئه‌مڕۆ به فه‌رمی هیچ شتێك یه‌كلابكاته‌وه.