خواردنەکان چین؟
چەند خواردنێک یارمەتیت دەدەن لە شەوانی سارددا باش بخەویت
964+
سۆما حەکیم زادە
ئەو کەسانەی هەست بە سەرما دەکەن، زۆرجار ناتوانن بە باشی بخەون، لەگەڵ قەیرانی تێچووی ژیان، ناتوانیت بە درێژایی شەو گەرمکەرەوەکە جێبهێڵیت، بەڵام ئەم خواردنانە یارمەتیت دەدەن لە کاتی خەوتندا هەست بە گەرمی بکەیت.
کاتێک سەرمای زستان وامان لێدەکات بلەرزین، جگە لەوەی مەیلی پێچانی بەتانییەکی گەرم بەدەوری خۆماندا دەکەین، خواردن یان خواردنەوەی شتێکی گەرمیش پێدەچێت هەڵبژاردنێکی غەریزەیی و سروشتی بێت.
راستییەکەی لە وەرزی زستاندا جەستەمان دەستدەکات بە ئارەزووی خواردنی گەرم، کە وامان لێدەکات لە ناوەوە هەست بە گەرمی بکەین، ئەو خۆراکانەی کە گەرمت دەکەنەوە جیاوازییەکی گەورە دروست دەکەن لە توانای کارکردنت بە شێوەیەکی ئاسایی لە وەرزی زستاندا، جگە لەوەش لەبەرکردنی چاکەت و گۆرەوییە ئەستوورەکان هەمیشە بەس نییە.
شارەزایان ئاشکرایان کردووە، خواردنەکانی وەک ماسی سەلەمون، شیری گەرم، سیر و چای گیایی و بادام و زۆر شتی تر، دەتوانن یارمەتیت بدەن لە کاتی خەوتندا هەست بە گەرمی بکەیت.
رێبێکا سواین، پسپۆڕی خەوتن دەڵێت: خەوتنێکی خۆش لە زستانی سارددا دەتوانێت قورس بێت، بۆیە هەمیشە بە دوای رێگایەکدا دەگەڕێین بۆ ئەوەی شەوانە گەرم و خێرا بخەوین.