سەرۆكی فیفا گەیشتە بەسرە
+964
كوردستان ئەحمەد- هەولێر
ئەمرۆ سەرۆكی فیفا، گەیشتە بەسرە بۆ بەشداریكردن لە ئاهەنگی دەستپێكردنی جامی كەنداو.
جیانی ئینفانتینۆ، سەرۆکی فیفا بەسەردانێكی فەرمی گەیشتە شاری بەسرەو لەلایەن پارێزگاری بەسرە و لیژنەی ئۆڵۆمپی عێراقی پێشوازی لێكرا.
سه‌ره‌تا پاڵەوانێتییەکە بە سازدانی ئاهه‌نگێک دەستپتێدەكات و هەریەك لە هونه‌رمه‌ندان حوسام رەسام و ره‌حمه ریاز بەشداریی تێدا دەکەن. باس له‌وه‌شده‌كرێ، كه هونه‌رمه‌ندی به‌ناوبانگی عێراقی، كازم ساهیریش به‌شداربێ.
هەر ئەمشەو یاری یەكەم لە نێوان عوممان و عێراقدا ئەنجامدەدرێت
پاڵەوانێتی جامی کەنداو، دوو ساڵ جارێک به به‌شداری هه‌شت هەڵبژاردەی كه‌نداوی عه‌ره‌بی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ھەریەک لە ھەڵبژاردەکانی عێراق، سعوودیە، عوممان، کوێت، بەحرێن قەتەر، ئیمارات و یەمەن بەشدارن
عێراق لە مێژووی خۆیدا دوو جار میوانداریی ئەو پاڵەوانیەتیەی كردووە، جاری یەکەم لە ساڵی 1979 لە بەغدا بەڕێوەچوو جاری دووەمیش ئێستا لە بەسرە دەكرێت..
پێشتر عێراق سێ‌جار پاڵەوانیەتیەكەی بردۆته‌وه، لە ساڵەكانی1979 و 1983 , 1988