"پشت بە خۆمان دەبەستین"

باخچەکانی سلێمانی پلانی بەرهەمهێنانی 500 هەزار نەمام و گوڵی هەیە

964+

پێشەوا محەمەد

بەڕێوەبەرایەتی باخچەکانی سەر بە شارەوانی سلێمانی لە پلانیدایە لە رێگەی چوار نەمامگەوە تا بەهار 500 هەزار نەمام و گوڵەباخ و پەرژین بەرهەم بهێنێت.

بەڕێوەبەرایەتییەکە خاوەنی نەمامگەیەکی سەرەکی و سیانی دیکەی لاوەکییە و بە پێی زانیارییەکانی ئەوان کە دراوە بە 964، لە دوو مانگی رابردوودا 150 هەزار نەمام و گوڵەباخیان بەرهەمهێناوە.

عەلی حامید، وتەبێژی باخچەکانی سلێمانی بە 964ـی وت، “گرنگی بە بەرهەمهێنانی جۆرەکانی بەیبی رۆر بە هەموو رەنگەکانییەوە، گوڵەباخ، پەرژین لە جۆری رۆزماری، شمشاد، ڤینکا، سنۆبەری خشۆک، لاڤاندەر و هایدا دەدەین، کە لەگەڵ کەشوهەوای سلێمانیدا دەگونجێن”.

وتیشی، “سەرجەم ئەو نەمام و گوڵەباخانەی بەرهەمدەهێندرێت دەخرێنە ئینجانەوە و ئامادە دەکرێن بۆ وەرزی بەهار بۆ روواندنیان بەتایبەت لە بلوارەکانی شاری سلێمانیدا”.

لەناوشاری سلێمانی لەسەر و 80 بلوار بوونیان هەیە.

“بەردەوام بەرهەمی نەمامگەکانمان زیاد دەکەن و ئەوەش وامان لێدەکات لە بەڕێوەبەرایەتی باخچەکان زیاتر پشت بە بەرهەمی خۆمان ببەستین”، عەلی حامید وای وت.

باخچەکانی سلێمانی رووبەڕووی نەخۆشیی درەختەکان دەبێتە...

باخچەکانی سلێمانی رووبەڕووی نەخۆشیی درەختەکان دەبێتەوە