دوو گه‌راجى هەیە

دوکان 53 ساڵە قەزایە و بێ تەرمیناڵە

964+

بەرزان عوسمان – دوکان

تەرمیناڵەکەی دوکان تا ئێستا دروستنەکراوە و هەر بە قسە ماوەتەوە، لێپرسراوی گواستنەوەی دوکان دەڵێت، وەبەرهێنەرێک هاتووە دەیەوێت دروستی بکات.

لە دوکانەوە چوار هێڵ هەیە، هێڵی دوکان بۆ پیرەمەگرون، دوکان بۆ سلێمانی، دوکان بۆ رانییە و دوکان بۆ خەلەکان.

ئێستا له‌ ناوەندی قەزای دوکان ته‌نیا دوو گه‌راجی ئۆتۆمبێل له‌ ناوەندی قەزاکە هەن، کە شۆفێران بۆ گواستنەوەی هاوڵاتیان بۆ دەرەوەی دوکان و ناوخۆی دوکان بەکاری دەهێنن.

ئەحمەد محەممەد ، لێپرسراوی گواستنه‌وه‌ى دوکان به‌ 964ـى وت، “ده‌مێكه‌ پلانمان بۆ دروستكردنى ته‌رمیناڵێكى هاوچه‌رخ هه‌یه‌ و لە ماستەرپلانی دوکاندا بونوی هەیە، به‌ڵام تا ئێستا به‌ شێوه‌یه‌كى كردارى هیچ كارێكی بۆ نه‌كراوه‌”.
وتیشی، هاوڵاتییەک بۆ ئەو مەبەستە لە هەوڵداندایە بەشێوەی وەبەرهێنان تەرمیناڵەکە دروست بکات”.

سێ ناحیە و نزیکەی 50 گوند لەسەر قەزای دوکانن.

“وەبەرهێنەرەکە دەیەوێت لەگەڵ تەرمیناڵەکە هۆتێل و چێشتخانەش دروست بکات بۆ ئەوەی هاوڵاتیان و گەشتیاران سودی لێوەربگرن و لە شوێنی ئێستای گەراجی دوکان دەبێت”، ئەوەش قسەی ئەحمەد محەمەدە.
دەشڵێت، بوونى ته‌رمیناڵ له‌ سنووه‌كه‌یان كێشه‌یه‌كی زۆر له‌باره‌ى رێكخستنى كارى ئۆتۆمبێله‌كانى گشتى و كرێ چاره‌سه‌ر ده‌كات، “چونکە ئەو گەراجانەی ئێستا بوونیان هەیە تایبەتمەندیی تێرمیناڵیان نییە”.

پێداچوونەوە: پێشەوا محەمەد