چاوه‌ڕێی په‌سه‌ندكردنى یاسان
به‌غدا: سستمی هاتوچۆ له‌گه‌ڵ هه‌رێم یه‌كده‌خه‌ینه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گشتی عێراق دووپاتی كردەوە كە سستمى هاتوچۆ له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان یه‌كده‌خه‌نه‌وه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش كاریان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته كردووه.
عەمید زیاد قەیسی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گشتی عێراق، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاندووه، زۆربەی بابەتە رێكخراوەییەكانی پەیوەست بە هاتووچۆ لەگەڵ هەرێم یەكخراون.
وتیشی “به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان چاوه‌ڕێی په‌سه‌ندكردنى ئه‌و یاسایه ده‌كات كه به‌هۆیه‌وه هه‌ردوو یاسای هاتوچۆى نێوان هه‌رێم و به‌غدا به‌هه‌موو رێكاره‌كانییه‌وه یه‌كده‌خاته‌وه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، كار بۆ یەكخستنی سیستمی تۆماركردنی ئۆتۆمبێل و پێدانی ئۆتۆمبێل و مۆڵەتی شۆفێریش ده‌كه‌ین، بە مەبەستی گەیشتن بە سیستەمێكی یەكگرتووی هاتوچۆ.
رۆژی 18.5.2023، شاندێکی باڵای وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی فیدراڵ بە سەرۆکایەتی بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی عێراق و ژماره‌یه‌ك لە ئەفسەرانی پلەباڵای هاتوچۆ، سەردانی بەشەکانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێریان کرد.
ئه‌وكات هاتوچۆی هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه، شانده‌كه بە مەبەستی هەماهەنگی و سوودوەرگرتن لە ئەزموونی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆی هەرێمی کوردستان، هاتبوون.